جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە کۆڵانی باریش مانچۆی گەڕەکی عوسمانغازی ئەستەنبوڵ/ئەسەنیورت ئاگرییان بەرداوەتە کارگەیەکی سەر بە فاشیستانی دەوڵەتی تورکیا.
ئاوێنە: جەنگاوەرانی گەلهات کۆبانێی تەڤگەری شۆڕشی یەکگرتووی گەلان- هەبەدەهە، سەبارەت بە ئەنجامدانی چالاکییەکیان لە دژی هێرشەکانی تورکیا و چەتەکانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
جەنگاوەران ئاماژەیان بەوەکرد، لە کاتژمێری ٠٥:٠٠ـی بەرەبەیانی ١٧ـی کانوونی یەکەم لە کۆڵانی باریش مانچۆی گەڕەکی عوسمانغازی ئەستەنبوڵ/ئەسەنیورت ئاگرییان بەرداوەتە کارگەیەکی سەر بە فاشیستانی دەوڵەتی تورکیا.
ڕاشەیانگەیاند، بە ڕوحی کۆبانێ-وە دەبنە بازنەیەک لە ئاگر بە دەووری شۆڕشی ڕۆژئاوا و تێکشکێنەری هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیا و چەتەکانی.