ئەمڕۆ هەینی لەمینی پێشبڕكێیەكی ئۆتۆمبێلدا لە هەولێر بەهۆی تێكشكانی ستاندی هاندەران، زیاتر لە 15 هاوڵاتی برینداربون.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی، يەکێتی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکيلی هەولێر ئەمڕۆ هەينی پێشبرکێيەکی بۆ چەندين ئۆتۆمبێل سازکرد لە شەقامی سەرەکی هەشتی حەسارۆك، بەهۆی تێکشكانی شوێنی هاندەران زياتر لە 15 هاوڵاتی برینداربون.
بەڕێوەبەرایەتییەكە وتوشیەتی، تيمی ڕزگارکردنی بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی هەولێر کە لە سەرەتای پێشبڕکێکە جێگير کرابون، بەشێوەيەکی خێرا فرياگوزاری سەرەتاييان بۆ بريندارەکان کردو گيانی چەندين هاوڵاتيان لە مردن ڕزگارکرد.