وەزیرانی بەرگریی و دەرەوەی تورکیا، هەڕەشە لە هەسەدە دەکەن و هۆشداری ئەوەدەن لەوەی هێرش دەکەنە سەر کۆبانێ و دەڵێن" دەبێت هیچ چەکێک لە دەستی کورد نەمێنێت".
ئاوێنە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند" وڵاتەکەی لە ئۆپراسیۆنەکانی بۆ سەر یەپەگە لە خاکی سوریا بەردەوام دەبێت، جەختیشی کردەوە لەوەی لە دیمەشق حکومەتێکی نوێ پێکهاتوە ئەگەر پرسی تیرۆر لە رێگەی ئەوانەوە چارەسەر نەکرێت ئەوا بەم نزیکانە تورکیا ئۆپراسیۆن بۆ سەر کۆبانی ئەنجامدەدات".
لەلای خۆشیەوە، یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی، داوای ئەوەیکرد یەپەگە و پەکەکە کۆبانێ چۆڵ بکەن و ئاماژەی بەوەشکردوە کە دەبێت کورد لە سوریا لە چەکەکانیان دابماڵێن".
گولەر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی یەپەگە و پەکەکە هێشتا بەرەنگاری جێهێشتنی ناوچەکە دەبنەوە، ئیدارەی نوێش لە سوریا هۆشدارییان دەداتێ کە رەققە و تەبقە جێبهێڵن و چەکەکانیان دابنێن. ئینشەڵڵا پێمانوایە ئەوان دەتوانن لە نێوان خۆیاندا بگەنە ئەم رێککەوتنە.