سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق 10 مانگ لەمەوبەر داوای چاككردنی هەڵەكانی میزان مراجەعەی داهات و خەرجی هەرێمی كردوە بەڵام بەرپرسانی هەرێم چاكیان نەكردوە چونكە ویستویانە داهاتو خەرجی راستەقینە بشارنەوە.
ئاوێنە: سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، "10 مانگ لەمەوپێش تەیف سامی داوای چاکكردنی هەڵەکانی میزان مراجەعەی کردوە لە داهات و خەرجی هەرێم، تاکو ئێستا چاکیان نەکردوە چونکە هەمو مانگێک ویستویانە داهات و خەرجی حەقیقی بشارنەوە!"
ئەوەشی خستۆتەڕو"بەدو نوسراو لە 19 و 29ی شوباتی 2024 وەزارەتی دارایی عێراق، هەرێمی کوردستانی لەهەڵەو کەموکوڕییەکانی میزان مراجعەی هەرێم ئاگادارکردۆتەوە تاکو چاکی بکەن بەڵام چاکیان نەکردوە، چەند ڕۆژێکە تیمێک لەبەغداوە هاتوە بۆ ئەو مەبەستە."
ئاماژەی بەوەش داوە "خاڵی دوەمی بڕیاری دادگای فیدراڵی ناردنی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێمە بۆ بەغدا بەڵام بەداخەوە ئەوە حاڵی میزان مراجعەی هەرێمە."