سوودانی لێدوانی لە ڕاویژکارەکانی قەدەغە کرد
  2024-12-19       163       

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، محەمەد شیاع سودانی بە بڕیارێک قەدەغەی دەکات ڕاوێژکارەکانی بەبێ مۆڵەتی فەرمی لێدوان بۆ هیچ میدیایەک بدەن.

ئاوێنه‌: نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بڕیارێکی سودانی لەبارەی قەدەغەکردنی لێدوان لە ڕاوێژکارەکانی بۆ میدیاکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، سوودانی ڕاوێژکارەکانی حکومەتەکەی ئاگادار کردووەتەوە بەبێ مۆڵەتی فەرمی هیچ جۆرە زانیارییەک نەدەن بە میدیاکان کە پێچەوانەی چوارچێوە گشتییەكانی ئیدارەدانی دەوڵەت بێت.

سوودانی وتوویەتی: هەر یەکێکتان قسە بۆ میدیا دەکات سازش بکات لە پۆستەکەی و خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ دەربڕینی بۆچوونەکانی.

ئەمە لەکاتێکدایە، بڕیارەکەی سوودانی پاش ئەوە دێت ئیبراهیم سمێدعی، ڕاوێژكاری سوودانی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا باسی لەوەکردبوو، حکومەتی عێراق لە لایانە ناوخۆیی و نێودەڵەتییەکانەوە داوایلێکراوە گرووپە چەکدارەکان چەک بکات، هۆشداری بە عێراق دراوە لە مەترسییەکانی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×