د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: سلێمانی تاكه‌ شاره‌ ماسته‌رپلانی هاتوچۆی هه‌یه‌
  2024-12-19       213       

پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، سلێمانی تاكه‌ شاره‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ ماسته‌رپلانی هاتوچۆی هه‌یه‌ و له‌ ساڵانی ڕابردودا دانراوه‌ و ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌ دوای كردنه‌وه‌ی پردی حەپسەخانی نەقیب، ڕایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ دانانی به‌ردی بناغه‌ی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كدا پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ئه‌و پلانه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پێشو ئه‌و شوێنانه‌ی دیاریكردوه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای ماسته‌رپلانی هاتوچۆ، كه‌ سلێمانی تاكه‌ شاره‌ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا ماسته‌رپلانی هاتوچۆی هه‌یه‌".

پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ماسته‌رپلانی هاتوچۆ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ و نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی به‌سه‌رپه‌رشتی پارێزگای سلێمانی و به‌هاوكاری تیمه‌كانی ئه‌ڵمانیا "له‌ ساڵانی ڕابردودا نه‌خشه‌ی بۆ دانراوه‌ و جوامێرانه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌وه‌ جێبه‌جێكراوه‌".   
 
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر داوای له‌ خه‌ڵك كرد هاوكاری حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌ كاتی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان، هاوكات هیوای خۆی ده‌ربڕی كه‌ پڕۆژه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×