بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشێكی چڕی بۆسەر بنكە سەربازییەكانی حووسییەكانی لە شاری سەنعا ئەنجامداوە، ئەمەش داوی ئەوە دێت، ڕێگرییان لە مووشەكێك كردووە كە بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵدراوە.
ئاوێنە: سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشێكی نوێیان بۆ سەر بنكەیەكی حووسییەكانی یەمەن لە شاری سەنعای پایتەختی ئەو وڵاتە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، حووسییەكانی یەمەن مووشەكێكیان ئاراستەی ئیسرائیل كردووە بەڵام لە ڕێگەی سیستەمی بەرگرییەوە خراوەتەخوارەوە، بەهۆی كەوتنەخوارەوەی مووشەكەكەوە زەنگی ئاگاداركەرەوە لێ دراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێكی چڕییان بۆسەر بنكە سەربازییەكانی حووسییەكانی لە شاری سەنعا ئەنجامداوە.
میدیای حووسییەكان بڵاوی كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی ئیسرائیل وێستگەكانی كارەبای ناوەندیی حەزیز و زەهبان، باشوور و باكووری شاری سەنعایان بۆردوومان كراوە.
تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و مادییەكان بە درووستی دیار نییە، بەڵام هەندێك لە سەرچاوەكان باس لە بریندار بوونی ١٠ كرێكار دەكەن.