بەفر و باران دەبارێت
  2024-12-19       310       

کەشناسێک ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی بەفر و باران سبەی روو لە هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و تا رۆژی شەممە کاریگەی ئەم شەپۆلە بەردەوامی دەبێت.

ئاوێنە:  ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند"  سبەی ھەینی ٢٠ی کانونی یەکەمی٢٠٢٤ ھەرێمی کوردستان و بەشێکی ناوچەکانی رۆژئاواو و ناوەراستی عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور لەگەڵ کاریگەری بارستە ھەوایەکی سارد لە چینە بەرزەکانی سەرەوەدا حالەتێکی لاوازی ناسەقامگیری کەش لە ناوچەکەدا دروست ئەبێت سەرەتاش لەکاتەکانی بەیانی و نیوەرۆی بارانی مامناوەندی پچر پچر لە رۆژئاواو و ناوەراستی عێراق دەستپێدەکات پاشان لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا بەرێژەی جیاواز ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کاریگەری زیاتریشی بە پلەی یەک لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ئەبێت و کەمترین کاریگەری لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک ئەبێت'.

هەوەها وتیشی"  ھەر لەسەرەتای شەپۆلەکەوە لەناوچە شاخاویەکاندا پێشبینی ئەکرێت لە بەرزی ١١٠٠ مەتر زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەفر ببارێت و سەنتەری شاری پێنجوێن و ئەو قەزا و ناحیانەی لەو ئاستە بەرزیەدان بەفر ئەبارێت لەگەڵ لوتکەی شاخەکانی گۆیژە و ئەزمەر و کاریگەری بەشێوەی پچر پچر تا بەرەبەیانی رۆژی شەمە بەردەوامی ئەبێت و دواتر کەش سەقامگیر ئەبێتەوە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلە و لەناوچە شاخاویەکان زیاتر نزمدەبێتەوە".

سەبارەت بە رێژەی بارانی پێشبینیکراو بە ملیممەتر بەم شێوەیە بڵاویکردەوە: 

پارێزگای سلێمانی ٥-٢٠ ملم

پارێزگای ھەولێر ٢-٨ ملم

پارێزگای دھۆک ٠-٣ ملم

پارێزگای ھەڵەبجە ٥-١٥ ملم

پارێزگای کەرکوک ٢-٦ ملم

ئیدارەی گەرمیان ٢-٦ ملم

ئیدارەی راپەرین ٤-٨ ملم

ئیدارەی سۆران ٢-٥ ملم

رێژەی بەفری پێشبینیکراو بە سەنتیمەتر :- 

ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی ٥-١٢ سم 

ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر ١-٥ سم 

ناوچە شاخاویەکانی ئیدارەی راپەرین ٣-٧ سم

ئاراس جەبار ئاشکراشی کرد لەنیوەرۆی رۆژی شەمەوە ٢١ی مانگ کاریگەری ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان کۆتای پێدێت و تا ٢٧ی مانگ کەش سەقامگیرەبێت و ئاسمان بە زۆری ساماڵ ئەبێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×