دەیەم بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت
  2024-12-19       163       

بەڕێوەبەری درووستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە دەیەم بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق دابەشدەكرێت.

ئاوێنە: سەلام حاجی خدر، بەڕێوەبەری درووستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی سەبارەت بە دەیەم بەشە ئاردی هاوڵاتییان بەم شێوەیە بۆ میدیا ناوخۆییەکان زانیاری خستەڕوو.

سەلام حاجی خدر ڕایگەیاند، لە ئێستادا نۆیەم بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكراوە و چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەیەم بەشە ئارد هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق بكرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە عێراق بۆ ئەمساڵ ١٠ بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت و لە هەرێمی كوردستانیش بە هەمانشێوەیە و ساڵی ڕابردوو نۆ بەشە ئارد دابەشكراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×