فەرماندەی سەربازیی دەستەی تەحریری شام رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک سیستمی فیدڕاڵی لە سووریا پەیڕەوناکرێت و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، دەبێتەوە بەشێک لە سیستمی نوێی سووریا.
ئاوێنه: مرهەف ئەبو قەسڕە، فەرماندەی سەربازیی دەستەی تەحریری شام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فرانس پرێس رایگەیاندووە "کورد پێکهاتەیەکە لە پێکهاتەکانی سووریا، بەڵام کێشەی ئێمە لەگەڵ هێزەکانی سووریایی دیموکراتە".
فەرماندە سەربازییەکەی تەحریری شام لەبارەى داهاتووی سووریا رایگەیاندووە، "بە کورتی دەیڵێم، سیستمی فیدڕاڵی لە سووریا پەیڕەوناکرێت، سەرجەم ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە، دەگەڕێتەوە سەر ئیدارەى نوێ".