عێراق رەتیدەكاتەوە هیچ گروپێكی چەكداری لە سنورەكەیەوە چوبێتە ناو سوریا
  2024-12-02       167       

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن شەوی رابردو هێزی سەربە گروپە چەكدارەكانی لایەنگری ئێران لە عێراقەوە چوبێتنە ناو سوریا.

ئاوێنە: میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەو هەواڵەی ئاژانسی رۆیتەرز كە رایگەیاندبو چەند گروپێكی چەكداری لایەنگری ئێران شەوی رابردو لە عێراقەوە چونەوە سوریا، وتی، ئەو هەواڵانە "قسەی بەتاڵن."

جەختیشی كردەوە كە هیچ جوڵەیەكی چەكداری لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا تۆمار نەكراوە.

پێشتر ئاژانسی رۆیتەزر لە زاری دو سەرچاوەی سەربازیی سوریاوە بڵاویكردەوە كە چەند گروپێكی چەكداری لایەنگری ئێران شەوی رابردو لە عێراقەوە چونەتە نێو خاكی سوریا بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی حكومەتی سوریا لە شەڕ دژبە چەكدارانی ئۆپەراسیۆنی ئەو وڵاتە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×