پۆلیسی توركیا هەڵیكوتایە سەر بارەگای دەم پارتی لە ئیستانبوڵ
  2024-11-18       217       

ئەمڕۆ دوشەممە، هێزەكانی پۆلیسی توركیا هەڵیانكوتایە سەر بارەگای دەم پارتی لە ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ و هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە ناوچەكە لەلایەن ئاسایشی ئیستانبوڵەوە بانگ كران.

ئاوێنە: بەپێی میدیاكانی توركیا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، پۆلیسی توركیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگای ڕێکخستنی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی لە ئەسەنیورتی ئیستانبوڵ.

پۆلیس بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، قوفڵی دەرگاکەیان شکاندوەو چونە ناو بارەگاکەوەو وێنە، ئاڵا و پەرتوکەکانی ناو بارەگاکەیان پشکنیوە و خستویاننەتە سەر زەوی و گەڕان و پشکنینەکەیان تا کاتژمێر 11 بەردەوام بوە، دوای گەڕانەکەش دەستیان بەسەر هەندێک وێنە و پەرتوکدا گرتوە.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، بۆ وەرگرتنی وتە هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە ناوچەكە ڕۆژدا یەڵماز و عەبدوڵا ئینان-یان بانگ کردون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×