كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەی باران دەبێت و پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە
  2024-11-02       462       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە 48 سەعاتی باران بارین بەردەوام بێت كە لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێم بەشێوەی بارانی بەلێزمە دەبێت و هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت هەروەها ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزیكەی 4 پلەو سبەینێش نزیكەی 5 پلە نزم ببنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند لە کات و شوێنی جیاجیاو هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش 2 تا 4 پلە نزمتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و سلێمانی هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین، دابارین بە لێزمە دەبێت و لە دوای نیوەڕۆ و کاتەکانی شەودا دابارین بەردەوام دەبێت بە رێژەیەکی کەمتر.

ئاماژەی بەوەشداوە، كە سبەی پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە بەشێوەیەك كە 3 تا 5 نزمتر دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 18، سلێمانی: 16، دھۆک: 18، کەرکوک: 20، ھەڵەبجە: 16، زاخۆ: 18، حاجی ئۆمەران: 9، سۆران: 15، گەرمیان: 22 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×