یەكشەممە ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان رادەگەیەنرێت
  2024-10-31       105       

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتو، ئەنجامی وەرگرتنی دەرچوانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن رادەگەیەنرێت.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژى یەکشەمە رێکەوتى (2024/11/3) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2024-2025) ڕادەگەیەنرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان لە ڕێکەوتى (2024/11/10) دەستدەکرێت بە پرۆسەى خوێندنى قۆناغى یەکەم لە زانکۆکان، بۆیە پێویستە لەسەر وەرگیراوان لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن بۆ ئەم مەبەستەش زانکۆکانى هەرێمی کوردستان ئامادەکارى پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى نوێى خوێندن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×