نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی ١٠
  2024-10-31       706       

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بەغدا لەسەر لیستی مووچەی مانگی ١٠ بیانوو بە حکومەتی هەرێم دەگرێت.

لە لێدوانێکدا د. ڤیان دەخیل، بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد، هەموو جارێک لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە لیستەكە دێ، وەزارەتی دارایی عێراق ئەو لیستە هەڵنابژێرێ كە حكوومەت دەینێرێ، بەڵكوو ئەو لیستەی دەوێ كە كەمترین پارە و تێچووی هەیە، پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچەی تێدا نییە و بۆمانی دانانێن.

ناوبراو دەشڵێت: ئێمە پێیان دەڵێین گەر ئەوەش ناكەن، موناقەلە (جێگۆڕكێی پارە) مان بۆ بكەن، بە جۆرێك خۆمان ئەو بڕەپارەیە تەرخان بكەین بۆ پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچەی فەرمانبەران.

هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەو شتانە پاساون، بەغدا جارێك دەڵێ بایۆمەتری نەكراوە، ئەوە تپەڕی، ئێستە پارەی پلەبەرزكردنەوە و سەرمووچە نادەن.

دەشڵێت: واش ناكەن كە ئێمە موناقەلەکەمان پێ بدرێ، تا ئێمە ئەو پارەیە بخەینە سەر بودجەی بەكارخستن تا بیخەینە سەر مووچە و پلەبەرزكردنەوە.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×