بافڵ تاڵەبانی: ده‌نگى من‌و كاك قوباد ته‌زویر كراوه‌
  2024-10-30       914       

سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 20ى ئه‌م مانگه‌، زانیارییه‌كى نوێ له‌باره‌ى ئه‌و ده‌نگه‌وه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌میدیاكانى پارتییه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، ده‌شڵێت:"ده‌نگى من‌و كاك قوباد ته‌زویر كراوه‌"، ده‌شڵێت:"له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ وازناهێنین‌و ده‌چینه‌ كامه‌ دادگاى نێوده‌وڵه‌تیه‌".

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی سه‌رۆكى یه‌كێتیى له‌دواى دیدارى مێرى، قسه‌ى بۆ ڕۆژنامه‌نوسان كردو ڕایگه‌یاند، "حاسیبه‌یه‌ك بۆ پارتی بکڕن با ڕەقەمەکان باش حساب بکات".

ده‌شڵێت:"دەنگی من‌و کاک قوباد تەزویرکراوە، بۆ ئه‌وه‌ دەچمە مەحکەمەی دونیا بۆ ئەو دۆسیەیەو هەرکەس ئەوکارەی کردبێت دەیدەینە دادگا".

بافڵ تاڵه‌بانى وتیشى:"ده‌نگێكى من‌و كاك قوباد له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ته‌زویركراوه‌و له‌ڕێگه‌ى چه‌ند كه‌ناڵێكى ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌، من بۆ ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌چمه‌ باشترین كۆمپانیا بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌م ده‌نگه‌ درۆیه‌و ساخته‌یه‌، دواتر ئێمه‌ به‌نیازین له‌هه‌موو دادگاكانى دونیا، ئه‌و میدیایه‌ى ئه‌و ده‌نگه‌ى بڵاوكرده‌وه‌، ده‌یانده‌ینه‌ دادگاو هه‌وڵده‌ده‌ین مۆڵه‌تى كاركردنیان هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌".

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، "دواتر هه‌رچى به‌رپرسێك ده‌ستى هه‌بوه‌ له‌و پرسه‌دا، ئه‌ویش ده‌ده‌ینه‌ دادگا".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×