ئەیسەر یاسین، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە وێستگەیەکی دەنگدان کەسێک قەڵەمی کۆمیسیۆنی گۆڕیوە، بەڵام زو ئاشكرا بوە و چارەسەر کراوە.
ئاوێنە: ئەیسەر یاسین، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە لێدوانێكدا وتی"تاوەکو ئێستا پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە باشی بەڕێوەدەچێت."
ئەیسەر یاسین ئاماژەی بەوەش کرد، "کەسێک لە وێستگەیەکی دەنگدان قەڵەمی کۆمیسیۆنی گۆڕیوە، بەڵام زو ئاشکرا بوە و چارەسەر کراوە."
وتەبێژەكەی كۆمسیۆن جەختی كردەوە"بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆن، بردنی مۆبایل بۆ ژورەوە قەدەغەیە، چاودێرەکان هەر کەسێک ببینن کە مۆبایل بەکاردەهێنێت دەتوانن تاوەکو دەنگەکەی دەدات، لێی وەربگرن، هەر کەسێکیش بینیی کە هاوڵاتییان مۆبایل دەبەنە ژورەوە دەتوانن سکاڵا بکەن."