کۆمیسیۆن داوا لەكاندیدو حیزب‌و هاوپەیمانییەکان دەکات پابەندی وەستاندنی بانگەشەی هه‌ڵبژاردن بن
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌وان ڕۆژی دوشەممە ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەتو گشتیی بڵاودەکەنەوەو ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌سیاسیه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه.
ئاوێنه: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئەو ئەنجامانەی بڵاودهكرێتەوە پەیوەندی بەئهوانهوە نییە، "ئێمە ڕۆژی دوشەممە 24 کاتژمێر دوای دەنگدانی گشتی، ئەنجامی بەرایی و هەموو زانیارییەکی پەیوەست بەهەردو دەنگدانی تایبەت و گشتیی بڵاودەکەینەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی یەکێتی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی بڵاوکردەوە، بەپێی داتاکەی ئەوان پارتی: 74 هەزارو 513 دەنگ، یەکێتی: 70 هەزارو 10 دەنگ، نەوەی نوێ: 5 هەزارو 329 دەنگ، یەکگرتوو: سێ هەزارو 5 دەنگ، هەڵوێست: دو هەزارو 516 دەنگ، کۆمەڵ: دو هەزارو نۆ دەنگ، بەرەی گەل: هەزارو 598 دەنگ، گۆران: 706 دەنگیان هێناوە.
دوێنێ هەینی دەنگدانی تایبەت به‌ڕێوه‌چو، 215 هەزارو 960 كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بو، به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمسیۆن، 208 هەزارو 521 کەس به‌شدارییان له‌پرۆسه‌كه‌دا كردووه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوپاتدەکەنەوە.
دەشڵێت، هەموو ئەو پڕوپاگەندانە رەتدەکەینەوە کە پەیوەندیدارن بەنهێنیی دەنگدانەوەو بژاردەی دەنگدەر لەهەردو دەنگدانی تایبەت و گشتیی نهێنییەو هیچ کەسێک بەکۆمیسیۆنیشەوە ناتوانن بزانن دەنگدەر دەنگی بە چ لایەنێک داوە.
کۆمیسیۆن داوا لەكاندیدو حیزب‌و هاوپەیمانییەکان دەکات پابەندی وەستاندنی بانگەشەی هه‌ڵبژاردن بن. هاوکات داوا لەدەنگدەران دەکات لەگەڵ خۆیان مۆبایل نەبەنە بنکەکانی دەنگدانەوە.
سبەی یه‌كشه‌ممه، پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدهچێتو پرۆسه‌كه 11 كاتژمێر به‌رده‌وامده‌بێت.