لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی پارتی رایگەیاند، لیستەكەیان لە دەنگدانی تایبەتدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە دوێنێ بەڕێوەچو، "سەركەوتنی گەورە"ی بەدەستهێناوە.
ئاوێنە: لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی پارتی، ئەمڕۆ شەممە، لە پەیامێكدا وتوشیەتی"ئەم متمانە گەورە و گرنگەی پێشمەرگە قارەمانەكان و دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت بە پارتیمان، مایەی سەربەرزی و شانازیی گەورەیە."
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی پارتی داوای لە دەنگدەرانی كوردستان كردوە بە فراوانی بەشداری لە هەڵبژاردنی سبەی 20ـی ئۆكتۆبەر بكەن "تا كوردستان لە دەستی ئەمیندا بمێنێ."