سوید داوا لە یەکێتی ئەورووپا دەکات سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە
  2024-10-14       139       

لە دوای چەندین هێرشی ئێران بۆ سەر باڵێۆزخانەی ئیسرائیل لە سوید، سەرۆک وەزیرانی سووید ڕایگەیاند، وڵاتەکەی داوا لە یەکێتی ئەورووپا دەکات سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە.

ئاوێنە: ئولف کریسترسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید سەبارەت بە هێرشەکانی ئیران لە خاکی سووید بۆ سەر باڵێۆزخانەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئێکسپرێس بەمجۆرە زانیاریی خستەڕوو.

ئولف کریسترسۆن ڕایگەیاند، وڵاتەکەی داوا لە یەکێتی ئەورووپا دەکات بە فەرمی سوپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆرەوە بەهۆی ئەنجامدانی چەند هێرشێک بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل لەو وڵاتەدا.

وتیشی: داوا دەکەم بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەم کێشەیە بکەن و دەبێت پەیوەندییە پڕکێشەکان لە نێوان سوپای پاسداران و ڕۆڵی وێرانکەر لە ناوچەکە و هەروەها زیادبوونی کارەکانی لە چەندین وڵاتی ئەورووپا بە سویدیشەوە چارەسەر بکرێت.

جێی باسە، نزیکەی ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر پۆلیسی سوید و دانیمارک هێرشێکیان لە نزیک باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە کۆپنهاگن لەو دوو وڵاتەدا ڕاگەیاند، کە دوو تەقینەوە ئەنجامدراوە و سێ هاوڵاتی سویدی دەستگیر کراوە.

هەروەها دەزگای هەواڵگریی سوید ئێران تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی تاوانی توندوتیژیی دژ بە ئیسرائیل و ئامانجەکانی تر لە سوید لە ڕێگەی بەکرێگرتنی ئەندامانی باندەکانی تاوانکاریی سویدیی.

جێگای ئاماژەیە، له ساڵی ڕابردوودا سێ هێرش کرایه سه ر باڵیۆزخانه ی ئیسرائیل له ستۆکهۆڵم و له شەش مانگی ڕابردوودا کۆمپانیاییەکی تەکنەلۆژیای سەربازیی ئیسرائیل کراوەته ئامانج.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×