لە زیندانی ئەوین بەشێک لە ژنان ڕووبەڕووی سزا بوونەوە
  2024-10-14       115       

ئاژانسی هەرانا بڵاوی کردەوە، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ئەوین سزا بەسەر ژنە زیندانییکراوەکان سەپێندراوە، دەشڵێن: لە ناو ژنە زیندانییکراوەکان سەروناز ئەحمەدی، پەخشان عەزیزی، نێرگز محەمەدی و وریشە مورادی تیدایە.

ئاژانسی هەرانا سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر ژنە زیندانییکراوەکانی زیندانی ئەوین لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ٢٢ ژنە زیندانییکراو لە زیندانیی ئەوین لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە لە مافە سەرەتاییەکانی زیندانییەکە بێبەش کراون و ڕووبەڕووی سزا بوونەتەوە، وەک قەدەغەکردنی پەیوەندیی و بینینی بنەماڵەکانیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەیوەندی کردن و بینینی بنەماڵەکانیان بێبەش کراون بە هۆکاری ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو لە دژی بێبەری بوونی هەندێک لە ژنە زیندانییکراوەکان لە وەرگرتنی مۆڵەتی پزیشکی دەستیان بە ناڕەزایەتی دەربڕین کردووە.

دەشڵێن: لە ناو ژنە زیندانییکراوەکان سەروناز ئەحمەدی، پەخشان عەزیزی، نێرگز محەمەدی و وریشە مورادی تیدایە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٧ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە واژۆی کۆمەڵە ژنێک بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوای کۆتایی هێنان بە “پشکنینی جەستەیی نائاسایی و هەراسانکردنی سێکسی لەکاتی پشکنینی جەستەیی” کرد بوو، سەرۆکی زیندانەکە گفتوگۆی لەگەڵ ئەو زیندانییانە کرد و بەڵێنی پێدان کە داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×