ناتانیاهۆ: ئێسرائیل ئامادەیە هێرش بکاتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران
  2024-10-15       183       

ڕۆژنامەی واشتن پۆست بڵاوی کردووەتەوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمریکای لە بڕیاری وەڵامدانەوەی ئێران ئاگادار کردووەتەوە و دەشڵێت: ئێسرائیل ئامادەیە هێرش بکاتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران نەک وێستگە ئەتۆمی و کێڵگە نەوتییەکانی.

ئاوێنە: ڕۆژنامەی واشتن پۆست سەبارەت بە پەیوەندییەکی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە، ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە جۆبایدن سەرۆکوەزیرانی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، ئێسرائیل ئامادەیە هێرش بکاتە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئێران نەک وێستگە ئەتۆمی و کێڵگە نەوتییەکانی.

ناتانیاهۆئاماژەی بەوەشکردووە، گوێ لە بۆچونەکانی ئەمریکا دەگرین، بەڵام بڕیاری کۆتایی خۆمان لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی خۆمان دەدەین.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×