2019-10-08   674     
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی گۆڕینی ره‌نگ‌و شێوازی كار كردنی ته‌كسییه‌كانی هه‌رێم كوردستان ده‌ركرد.
ئاوێنه: ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ورده‌كاریی بڕیاره‌كه‌یان ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه، ره‌نگی تاكسی ناوشاری هه‌ولێر سور ده‌بێت، سلێمانی شین‌و دهۆك ره‌ش ده‌بێت.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه تاكسی نێوان شاره‌كان ره‌نگی قاوه‌یی ده‌بێت. به‌و جۆره تاكسی ناوشاره‌كان ناتوانن له‌شاره‌كانی دیكه ئیش بكه‌ن. ئیش‌و كاری تاكسییه‌كان باشتر ده‌بێت‌و جه‌نجاڵی كه‌مده‌بێته‌وه.
به‌پێی بریاره‌كه، ده‌بێت هه‌مو شوفێری تاكسییه‌ك له‌ئاسایشی گه‌ڕه‌ك‌و پۆلیس فۆرم پڕ بكاته‌وه‌و زانیاری تایبه‌ت به‌شوفێره‌كه ده‌بێت له‌جامی ئۆتۆمبێل‌و پشت كوشنه‌كان ده‌درێت بۆ پاراستن‌و سه‌لامه‌تی ژیانی سه‌رنشینان.