عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاند، پارتی و یەكێتی و خەڵكێكی دیكەش، لە بانگەشەدا رەچاوی هەندێك رەوشت و ئەدەبی بەرزناكەن، بەڵام ئێمە دەبێ وریا بین و وەكو ئەوان نەكەین.
ئاوێنە: عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوری حزبەكەی كرد‌و وتەیەكی پێشكەشكرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، عەلی باپیر لە وتەكەیدا وتویەتی"هه‌ردو حیزبی حوكمڕان پارتی و یه‌كێتی و خه‌ڵكێكی دیكه‌ش، له بانگهشهكردنیاندا ڕه‌چاوی هه‌ندێك ڕه‌وشت و ئه‌ده‌بی به‌رز ناكه‌ن، خه‌ڵكێك ناڕاستی ده‌ڵێت، یان قسه‌ی ناشیرین و بێ نه‌زاكه‌ت ده‌كا، ئه‌وە له به‌رنامه‌كه‌یه‌وه وه‌رده‌گرێ كه ئه‌و شتانه‌ی تێدایه. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ وریابین وه‌كو وان نه‌كه‌ین، چونكه به‌رنامه‌كه‌ی ئێمه كه ئیمان و ئیسلام و قوڕئانه، جگه له ڕاستیی و پاكیی و چاكیی هیچ شتێكی دیكه‌ی تێدا نییە."