"لەپیرانشار هێزەکانی ئێران بەئەشکەنجەدان کۆڵبەرێکیان کوشت"
  2024-10-08       263       

میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە، لە پیرانشار بەھۆی لێدان و ئەشکەنجەی ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.

ئاوێنە: میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەری کورد بەم شێوەیە زانیاریان بڵاوکردەوە.

میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ دوو کۆڵبەریان لە سنووری پیرانشار بریندار کرد، یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی حسێن کەماڵنیا تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی گوندی “ئەندیزێ” دوای بریندارکردنی لەلایەن ئەفسەرێكەوە بە لێدانی بە کڵاشینکۆڤ تووشی خوێنبەربوون بووە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخان گیانی لەدەستداوە.

هەروەها، کۆڵبەرەکەی دیکە بە ناوی فەردین قەلاش بە سەختی بریندارکراوە و بەھۆی سەختیی برینەکانییەوە بەمەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی ورمێ گواستراوەتەوە.

​​​​​​

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×