كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ راگەیەندرا
  2024-10-07       2045       

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ مووچەی مانگی نۆ بەغداد بڕێك پارەی ناردووە وەك تەمویلی مووچەی مووچەخۆران و تەنها ئەو بڕەی پێویستە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان ماوە كە وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەكرێت و دوای تەواوكردنی وردبینییەكە پارە دەنێرێت و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ دەكرێت.

ئاوێنە: د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  راگەیاند، بۆ مووچەی مانگی نۆ بەغداد پێشتر بڕێك پارەی وەك تەموویلی مووچەخۆران ناردووە و بەشێكی بۆ مووچەی مانگی هەشت خەرجكراوە و تەنها ئەو بڕەی پێویستە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان ماوە كە بەغداد بینێرێت و بۆ ئەوەش وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەردەوامە.

راشیگەیاند، دوای تەواوكردنی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان، بەغداد تەموویلی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و مووچەی مووچەخۆران دابەشدەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×