كاندیدی بزوتنەوەی بابلیۆن لە هەولێر: ئاسایش هەڕەشەی كوشتنم لێدەكات
  2024-10-06       405       
رەیان كلدانی و رامسی حیكمەت حەنا

رامسی حیكمەت حەنا، كاندیدی كۆتایی مەسیحی لە هەولێر لە بزوتنەوەی بابلیۆن كە رەیان كلدانی سەرۆكایەتی دەكات، دەڵێت، ئاسایش هەڕەشەی كۆشتنی لێ كردوم ئەگەر لە كاندیدبونم نەكشێمەوە.

ئاوێنە: رامسی حیكمەت حەنا، كاندیدی كۆتایی مەسیحی لە هەولێر لە بزوتنەوەی بابلیۆن، لە رونكردنەوەیەكدا كە میدیای رەسمی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، وتویەتی"ئەمڕو لەڕێی مۆبایلەوە لەلایەن ئاسایشەوە تەلەفۆنم بۆ كراو هەڕەشەی كوشتنییان لێكردم ئەگەر لەكاندیدبونم بۆ پەرلەمانی كوردستان نەكشێمەوە".

كاندیدەی بزوتنەوەی بابلیۆن وتیشی"پەیوەندییەكە بەناوی ئاسایشی هەرێمەوە كراو هەڕەشەكەی بۆ ئەوە بو كە دەبێت لەبەرژەوەندی كۆتای مەسیحی پارتی دیموكراتی كوردستان بكشێمەوە."

رامسی ئاماژەی بەوەشداوە كە هەڕەشەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی وەك بەڵگەیەك لەلایە و وتوشیەتی"لە نەتەوە یەكگرتوەكان لەهەولێرو سەرجەم كونسوڵخانەو نوێنەرایەتییەكان لەهەولێر و كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سكاڵای یاسایی تۆمار دەكەم".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×