قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی مام جه‌لال له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی گونده‌كانی ناحیه‌ی ئیسێوه‌ی سه‌ر به سنوری پشده‌ر رایگه‌یاند، یه‌كێتی له سێ ساڵی رابردودا به‌رده‌وام خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه بوه تا بتوانێت گۆڕانكاری له شێوازی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستاندا بكات.
ئاوێنە: له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، قوباد تاڵه‌بانی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی مام جه‌لال له سنووری پشده‌ر سه‌ردانی ناحیه‌ی ئیسێوه و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له‌م سه‌ردانه‌یداو له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له ناحیه‌ی ئیسێوه و گوندی "باوزێ"، قوباد تاڵه‌بانی باسی له گرنگیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد.
قوباد تاڵه‌بانی وتی "یه‌كێتی له سێ ساڵی رابردودا به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی به‌رده‌وام خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه بوه تا بتوانێت به هێزێكی زیاتره‌وه گۆڕانكاری له شێوازی حكومڕانی هه‌رێمی كوردستاندا بكات".
وتیشی: "یه‌كێتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی ویست و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزیان هه‌یه كه به پشتبه‌ستن به ده‌نگ و ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان له دوای هه‌ڵبژاردن به هه‌موو هێز و تواناوه كاربكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی حكومڕانی هه‌رێم".
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه "ته‌نیا یه‌كێتی توانا و هێز و كه‌ره‌سته‌ی پێویستی هه‌یه بۆ چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی و گۆڕینی شێوازی حكومڕانی."