وته‌بێژی ره‌وتی هه‌ڵوێست رایگه‌یاند، هێرشكردنه‌سه‌ر بارزان شێروانی برای هاوكارو هاوهه‌ڵوێستیان شێروان شێروانی ئیدانه ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: "سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌به‌رپرس ده‌زانین".
ئاوێنە: سه‌ردار قادر وته‌بێژی ره‌وتی هه‌ڵوێست به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر بارزان شێروانی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتوه "رێگری و هێرشی گروپێكی چه‌كداری ده‌مكدار و جلك ره‌ش، له‌سه‌ر رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزان شێروانی برای هاوكارو هاوهه‌ڵوێستمان شێروان شێروانی له هه‌ولێر بۆ ئاكرێ، ئیدانه ده‌كه‌ین".
سه‌ردار قادر وتوشیەتی"هێرش و ئیهانه و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ری ئه‌م گروپه كه فه‌رمان له ده‌سه‌ڵاتی باڵای خۆسه‌پێن وه‌رده‌گرن، پێشوتر هه‌مان ئه‌م گروپانه هێرشی له‌م چه‌شنه‌یان كردوه بۆ شه‌هیدكردنی شه‌هید سه‌رده‌شت و شه‌هید ویدادو شه‌هید شوكری رێكانی و ده‌یان كه‌سی به‌هه‌ڵۆێستی وه‌كو عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی، بروسك مێرگه‌سوری، ئیبراهیم عه‌باس و ده‌یان رۆژنامه‌نوس و ره‌خنه‌گر كراوه".
وته‌بێژی ره‌وتی هه‌ڵوێست ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو كه "رێگری له بارزان شێروانی ئه‌مه دوه‌م دوجاره دوباره ده‌بێته‌وه".
راشیگه‌یاندوه "مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌به‌رپرس ده‌زانین و داوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌كه‌ین".