هەپەگە ڕایگەیاند، کۆمەڵێک گەریلا لە ناوچەی ئاڤاشین لەلایەن هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە تەقەیان لێكراوەو بەهۆیەوە شەڕێکی کورت ڕویداوە.
ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، رۆژی 11ـی ئەم مانگە کۆمەڵێک لە گەریلاكانمان لە دەڤەری ئاڤاشین کە سەرقاڵی ڕاپەڕاندنی ئەرکی خۆیان بون، ڕوبەڕوی بۆسەیەکی هێزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان بونەوە.
وتوشیەتی، هێزەکانی پارتی تەقەیان لە تیمەکەی گەریلا کردوە و شەڕ و پێکدادانێکی کورت ڕویداوە.
هەپەگە لە راگەیەندراوەكەیدا باسی لەوە نەكردوە كە بەهۆی شەڕەكەوە هیچ زیانێكی گیانی هەبوە یان نا.