شارەزایەكی بواری كەشناسی پێشبینی دەكات لە 12ی ئەم مانگەوە شەپۆلێكی فراوانی باران بارینی سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پێشبینی ئەکرێت لە 9 رۆژی داھاتوداو لە رێکەوتی 12/10/2024 شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەکاریگەری زیاتری نزمەپاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەراست و کاریگەری دەریای سوریش و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەشێوەیەکی پچڕپچڕ کاریگەرییەکانی بەردەوامی ئەبێت."
بەپێی قسەی ئەو شارەزایە، لەماوەی شەپۆلەكەدا پێشبینی بارانێکی مامناوەند لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی كوردستانا دەکرێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش رێژەیەکی زیاتر باران دەبارێت.