وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم حەوت رۆژ پشوی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، ئەوەش بەمەبەستی پشتیوانیكردنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بۆ بەڕێوەبردنی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە فەرمانێكی وەزاریدا رایگەیاند، بەمەبەستی پاڵپشتیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بڕیاریداوە لە 15ی ئەم مانگەوە تا 21ی مانگ، پشوی رەسمی بێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بەحکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانیشەوە.
وەزارەتی پەروەردە وتوشیەتی، رۆژی 22ی 10 دەوامی ئاسایی لە هەمو ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.