ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزێكی ئەمنی چونەتە سەر گوندێكی سنوری هەولێر بەمەبەستی "رێگریكردن لە زیادەڕۆیی"، تەقەیان كردوەو بەهۆیەوە شەڕ رویداوە لە ئەنجامدا هاوڵاتییەك كوژراوەو كەسێكی دیكەش برینداربوە.
ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزێكی ئەمنی چونە سەر گوندی كۆڕەكی نزیك مەلاهۆمەر لە سنوری پارێزگای هەولێرو شەڕ لەنێوان هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكەدا دروستبوە.
بەگوێرەی زانیارییەكان هێزە ئەمنییەكە بە پاساوی تێكدانی زیادەڕۆیی چونەتە سەر گوندەكە، بەڵام شەڕ لەنێوانیاندا دروستبوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک کوژراوە و هاوڵاتییەكی دیكەش برینداربوە.