سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌تیده‌كاته‌وه شوێنی ئێستای بینای دادگای سلێمانی فرۆشرابێت‌و ده‌ڵێت، "بەمافی خۆمانی دەزانین سکاڵای یاسایی دژی ئەو سایت‌و پەیجانە تۆمار بکەین [كه ئه‌و هه‌واڵانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه]".
ئاوێنه: له‌چه‌ند په‌ڕه‌یه‌ك له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه شوێنی ئێستای بینای دادگای سلێمانی فرۆشراوه‌و شوێنه‌كه‌ی ده‌كرێت به‌پرۆژه‌ی بازرگانی‌و بینای دادگا ده‌برێته ناحیه‌ی تاسڵوجه.
له‌به‌رامبه‌ردا سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌و ڕایگه‌یاندووه، "لەچەند سایت و پەیج و سۆشیاڵ میدیایەك هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکراوەتەوە کە گوایە شوێنی بینای دادگای سلێمانی فرۆشراوەو دەکرێتە پڕۆژە، بەهەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەم هەواڵە دورە لەڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە."
سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ده‌شڵێت، "لەگەڵ ئەوەی کە نازانین بە چ مەرامێك ئەم هەواڵە ناڕاست و بێبنەمایانە بڵاودەکرێتەوە، بەمافی خۆشمانی دەزانین سکاڵای یاسایی دژی ئەو سایت و پەیجانە تۆمار بکەین."