لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل جه‌ختله‌گرنگی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان ده‌كاته‌وه "بۆ بەهێزکردن‌و گەشەکردنی پایەکانی دیموکراسی‌و حکومڕانی لەکوردستان".
ئاوێنه: لاهور شێخ جه‌نگی له‌په‌ڕه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لەعێراق كۆببۆته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "بیرورامان ئاڵوگۆڕکرد دەرباری دۆخی گشتی عێراق‌و هەرێمی کوردستان‌و ناوچەکەو پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوی پارلەمانی کوردستان. جەختمانکردەوە لەسەر گرنگی‌و چارەنووسسازیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان بۆ بەهێزکردن‌و گەشەکردنی پایەکانی دیموکراسی‌و حکومڕانی لە کوردستاندا."
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت، "ڕامانگەیاند كه ئێمە وەک بەرەی گەل بەپلان‌و بەرنامەیەکی بەهێزەوە خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان ئامادەکردووەو دەمانەوێت گۆڕانکاریی راستەقینە بکەین لەحکومڕانی ئەم هەرێمە کە تا ئێستا بەپارتەکانی دەسەڵات نەکراوە."
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕ، "لەگەڵ باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا گرنگی بەرێوەچونی هەڵبژاردنێکی پاک‌و بێگەرد، بەچاودێری وردی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان‌و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دوپاتکردەوە."
راشیگه‌یاندووه، "دوپاتمانکردەوە کە ئامانجمان چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی موچەیە لەگەڵ دانانی دەستورێکی گەلپەسەندو یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەو سەربەخۆکردنی دەسەڵاتی دادوەری‌و دامەزراندنی حکومەتێکی بەهێز کە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەبێت لەگەڵ بەغداو بەکردار حکومەتی خەڵک بێت و کۆتایی بەدو زۆنی بهێنێت."
وا بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆژی 20ی 10ی 2024 بەسەرپەرشتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت.