كێشەی خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی سلێمانی چارەسەركراو لە سبەی سێشەممەوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
ئاوێنە: نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا وتی، 67 ملیارو 84 ملیار دینار وەك شایستەی دارایی جوتیارانی سلێمانی خراوەتە سەر هەژماری بانکی بابان.
هاوكات سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەین کە گەنمیان ڕادەست بە سایلۆی سلێمانی کردوە سبەی سێشەممە لە مستندی ژمارە پسوڵەی 411 بۆ 545 سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن لە ناحیەی پیرەمەگرون بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.