وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد نارد
  2024-09-22       185       

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزاریان لە داهاتی نانەوتی خستووەتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

ئاوێنه‌: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی ئەیلوولی 2024، بڕی 91 ملیار و 151 ملیۆن و 784 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2024، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. 

وەزارەتی دارایی بۆ مانگی نیسان بڕی 74 ملیار و 844 ملیۆن و 532 هەزار دیناری لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان خستبووەسەر هەرژماری وەزارەتی دارایی عێراق.

ئەوە لە کاتێکدایە، سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان  راگەیاند، بەغداد بڕیاری خەرجکردنى 572 ملیار دینارى بۆ تەواوکاریى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت داوە.

پێشتر بەغداد 595 ملیار دینارى لە مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشت خەرجنەکردبوو، ناردنى ئەو 572 ملیار دینارە لە برى ئەو بڕەیە کە تەواوکاریى مووچەى مانگەکانى حەوت و هەشتە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×