بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز ژێرئاو کەوت و ژمارەیەک کۆچبەر بوونە قوربانی.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵی فڕانس پرێس لە زاری بەرپرسانی فەڕەنساوە بڵاویکردەوە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیزدا ژێرئاو کەوت.
کۆچبەرەکان هەوڵیانداوە خۆیان بگەیەننە خاکی بەڕیتانیا، بەهۆی رووداوەکەشەوە ژمارەیەک کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە رزگارکراون.
تاوەکو ئێستا ژمارەی کۆچبەرەکان و ناسنامەیان بە تەواوەتی نازانرێت و ئاشکرا نەکراوە.