سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مووشەکێک لە یەمەنەوە ئاڕاستەی ناوەندی ئیسرائیل کرا.
ئاوێنه: سوپای ئیسرائیل جەختی لەوەکردەوە، لە رێگەی سیستمی بەرگرییەوە بەرپەرچی مووشەکەکەیان داوەتەوە.
رێکخراوی فریاگوزاری ئیسرائیل بڵاویکردەوە: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە، نۆ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
رێکخراوی رادیۆ و تەلەڤیزیۆنی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، سوپای وڵاتەکە شکستیهێناوە لە بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکە.