هەڵبژاردنی خولی سێیەمی دەستەی سەرۆکایەتیی جڤاتی گشتی بەڕێوەچو، تێیدا سەرۆکو جێگرو سکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.
ئاوێنه: میدیای بزوتنهوهكه بڵاویكردۆتهوه، ئەمڕۆ دوشەممە لەژێر رۆشنایی راسپاردەو بڕیارەکانی دوهەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانو دوای کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی، پڕۆسەی هەڵبژاردنی خولی سێیەمی دەستەی سەرۆکایەتی جڤاتی گشتی بەئامادەبونی زۆرینەی رەهای ئەندامەکانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرپەرشتی ژوری هەڵبژاردنو یاسایی لەمەکۆی سەرەکی، بەڕێوەچو.
بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە؛ جەلال مصطفی محمد (لیوا جەلال) بەسەرۆک، جعفر عثمان خەیات بەجێگری سەرۆک و عطا محمود محمد (عەتا هەوڵویی) بەسکرتێری جڤاتی گشتی هەڵبژێردران.
بەپێی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان، جڤاتی گشتی جڤاتێکی راوێژکارییەو دەستەی سەرۆکایەتییەکەی لەسێ ئەندام پێکدێت (سەرۆک، جێگر، سکرتێر)، سەرۆکی جڤاتی گشتی پاش هەڵبژاردنی راستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان.