دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پهیامێك سەبارەت بە"ڕادەستکردنەوەی" هاوڵاتیەکی پەنابەری ڕۆژههڵاتی كوردستان بەدەوڵەتی ئێران بڵاودهكاتهوهو داوا لهنەتەوەیەکگرتووەکان دهكات بێنە سەرخەت بۆ سۆراخکردنی هەواڵی ئەو هاوڵاتیەو پاراستنی ژیانی لەوڵاتی خۆی.
ئاوێنه: لهپهیامهكهی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ههرێمی كوردستاندا هاتووه، "دوای بەدوا داچونمان وەک دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ و بەتایبەت نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی سەبارەت بەهەواڵی ڕادەستکردنی هاوڵاتیەکی پەنابەری کوردی خەڵکی ئێران بەناوی (بێهزاد خوسرەوی) دانیشتوی شاری سلێمانی بەدەوڵەتی ئێران، دەرکەوتوە ئەو هاوڵاتیە خاوەن پێداویستی تایبەتەو پەنابەربوە لەشاری سلێمانی نیشتەجێ بوە بەهۆی بارودۆخی سیاسییەوە لەوڵاتی خۆی هاتۆتە هەرێمی کوردستان."
دهشڵێت، "بەڵام دوای بانگ کردن لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن دەزگاکانی ئاسایشی سنوری شاری سلێمانی ڕەوانەی وڵاتی ئێران کراوەتەوە دوور لەهەر ڕێکارێکی ئیداری و یاسایی و بێ هەبونی هیچ بڕیارو ڕێکەوتنێک لەو بارەوە."
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕونیكردۆتهوه، ناردنەوەی ئەو هاوڵاتیە بەوڵاتی خۆی پێچەوانەی بڕگەی دووەمی ماددەی (٢١) ی دەستوری عێڕاقی فیدڕاڵە کە دەڵێ (نابێ پەنابەری سیاسی ڕادەستی وڵاتی خۆی بکرێتەوە یان بگەڕێنرێتەوە بەزۆری بۆ ئەو وڵات و شوێنەی لێی ڕاکردوە) هەروەها پێچەوانەی بنەماکانی مافی پەنابەرێتی و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مامەڵەکردنە لەگەڵ پەنابەران.
دهستهكه لهپهیامهكهیدا ڕاشیگهیاندووه، "ئێمە پێمانوایە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان بێنە سەرخەت بۆ سۆراخ کردنی هەواڵی ئەو هاوڵاتیە و پاراستنی ژیانی لەوڵاتی خۆی. جەخت دەکەینەوە هەموو ئەو هاوڵاتیانەی وڵاتانیش کە ئێستا پەنابەرن لەهەرێمی کوردستان وەک میوان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێ و ژیانیان پارێزراو بێت دوور لەیاساو ڕێکارەکان هیچ مامەڵەیەکی تریان لەگەڵ نەکرێ."