ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەڵێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بێهزاد خوسرەوی، ئەندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆكی یەكێتی رادەستی ئێران كردوەو ئەنجومەنەكەی ئەوان ئاگاداری ئەو كارە نییە.
ئاوێنە: ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردوە و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەم کارە نییە."
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان وتوشیەتی"ماوەیەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامودەزگا حکومییەکانی سلێمانی بە بڕیاری حیزب بەڕێوە دەبات، دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار نین لە هەڵسوکەت و ڕەفتارە نایاساییەکانی سەرۆکی یەکێتی و دامودەزگاکانیان."
دەقی راگەیەندراوەكە:
ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێهزاد خوسرەوی، ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە ناوی ئاسایشی سلێمانی و بە فەرمانی سەرۆکی یەکێتی ڕادەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردوە و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەم کارە نییە.
ماوەیەکە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامودەزگا حکومییەکانی سلێمانی بە بڕیاری حیزب بەڕێوە دەبات، دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار نین لە هەڵسوکەت و ڕەفتارە نایاساییەکانی سەرۆکی یەکێتی و دامودەزگاکانیان.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
8ی ئەیلولی 2024