كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری ئابوری عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و ماف و شایسته‌ی دارایی و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌یه.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ له شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌ی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هۆڵی سه‌عد هه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد، ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، موچە، بودجە، ڕێگریی بازگەکانی حکومەتی عێراق لە هەناردەکردنی بەروبومی جوتیاران و باجه.
شاندی عێراق پێكهاتوه له فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجومەنی ئابوری و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، ئەسیر داود سەلمان، وەزیری بازرگانیی عێراق، ئەحمەد جاسم سابر، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.