ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی یهكێتی ڕایگەیاند، ئێستا بەهۆی نایەکسانی و نادادپەروەری حوکمڕانی لە کوردستاندا دۆخ و ژیانی خەڵک زۆر خراپە و ئەوەی ئەم حکومەتە ئاگای لێ نییە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانە، دەشڵێت، ئامانجی سەرەکیمان ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانییە لە کوردستاندا.
رەفعەت عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یهكێتی لەبارەى خراپى دۆخى حکومڕانى هەرێمى کوردستان لە وتارێکدا بەمجۆرە دوا، ئێستا بەهۆی نایەکسانی و نادادپەروەری حوکمڕانی لە کوردستاندا دۆخ و ژیانی خەڵک زۆر خراپە و ئەوەی ئەم حکومەتە ئاگای لێنیە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو سەرکردەى یەنەکە باسى لەوەکردووە، لە ئێستادا ئامانجی سەرەکیمان ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانییە لە کوردستاندا.
ئەوەشى خستەڕوو، لە ئێستادا لەوپەڕی ئامادەکاریداین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان.
جێگای ئاماژەیە، ٢٠-١٠-٢٠٢٤ بۆ بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرەشتی هەڵبژاردنەكە دەكات و لە ئێستاشدا بەردەوامە لە ئامادەكارییەكانی بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە.