وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌ولێر ئاشكراده‌كات.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی هاتنی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی له‌چوارچێوه‌ی وه‌فدی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابوریی بڵاوكرده‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سبەینێ یەکشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابوری لەهەولێر کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدەدات‌و هیوادارە ئەنجومەن بابەتی دارایی‌و ئابوریی لەگەڵ هەرێم تاوتوێ بکات.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه ئه‌م ته‌وه‌رانه له‌خۆده‌گرێت:
-ئەو مافە دەستورییانەی لەدەستوری عێراقدا بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراون، تاوتوێدەکرێن.
- دابینكردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێن بەپێی ئه‌و میکانیزمانه‌ی ڕێککەوتنەکانی له‌سه‌ر كراوه.
- سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی‌و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێن.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه ده‌كات‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئامانجی سەردانەکە بەرزکردنەوەی هاریکاری نێوان حکومەتی فیدراڵی‌و حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەبواری ئابوری‌و داراییدا.
باسیله‌وه‌شكردووه، سەردانەکە بەدواداچون بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردولا بەگوێرەی دەستورو یاسا کارپێکراوەکان ده‌كات.
جه‌ختیله‌وه‌ش كردۆته‌وه كه ئامانجێكی دیكه‌ی سەردانەکە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداو هەولێرە بەشێوەیەک کە خزمەت بەبەرژەوەندی گەلی عێراق بکات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، وه‌فدێکی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان‌و لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیان لێ‌کرا.
وه‌فده‌كه له‌لایه‌ن فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق‌و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت‌و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق-یش ئه‌ندامێكی دیاری وه‌فده‌كه‌یه.
بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، کۆبونەوەكانی هەردو ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق‌و ئەنجومەنی ئابوری هەرێمی کوردستان بەئامادەبونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستپێبکات.