پارێزەرێکی دۆسیەی رۆژنامەنوسی زیندانیکراو سلێمان ئەحمەد، رایدهگهیهنێت كه تانهیان لهبڕیاری سزادانی ناوبراو داوهو
تێهەڵچونەوەیان لەدۆسیەی رۆژنامەنوسەکەدا کردووە.
ئاوێنه: رۆژی 25ـی 19ـی 2023، سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی پێگەی رۆژنیوز، پاش گەڕانەوەی لەپرسەی باوکی لەرۆژئاوای کوردستان لەناوچەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای دهۆک، لەدەروازەی سێمێڵکا دەستگیرکرا.
دوای 280 رۆژ لەدەستگیرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دهۆکەوە، رۆژی 29ـی 7ـی 2024، دادگایی کراو سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.
نەریمان ئەحمەد، پارێزەری سلێمان ئەحمەد لهلێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا رایگەیاند، "دوای ئەوەی دادگای 1ـی تاوانەکانی دهۆک، سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر رۆژنامەنوس سلێمان ئەحمەددا سەپاند، "ئەوان لەوادەی یاسایی خۆیدا پێش ئەوەی مانگێک بەسەر بڕیارەکەی دادگادا تێپەڕێت، تێهەڵچونەوەیان لە دۆسیەکە کردووە".
وتیشی، "ئەو رۆژنامەنوسە لەدەروازە سێمێڵکا دەستگیرکراوە، لەکاتێکدا بۆ بەشداریکردن لەپرسەی باوکیدا دەگەڕایەوە، کە بەشێوەیەکی فەرمیش داوای لەسنورکردبو دەگەڕێتەوە رۆژئاوای کوردستان، بەڵام بۆ ماوەی دو مانگ بێسەروشوێنبو".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دادگایکردنەکەی بەشێوەیەکی نادادپەروەرانەو بەبێ بونی هیچ بەڵگەیەک ئەنجامدراوەو تێیدا دادگا بەتۆمەتی سیخوڕیی بۆ دەزگایەکی دەرەکی سزای سێ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند".
لەبارەی بارودۆخی رۆژنامەنوسەکە كه لەزیندانی زەرکا لەدهۆک سزاكهی بهسهر دهبات، نەریمان ئەحمەد، وتی، "بەتەلەفۆن قسەیان لەگەڵ کردووەو دۆخی ئەو رۆژنامەنوسە لەزیندان خراپ نییە، بەڵام رێگە بەسەردانیکردنی نادرێت و تەنیا بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ کراوە".