جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی: سەردانی وەفدی ئابوریی عێراق بۆ هەولێر هەنگاوێكی ئەرێنییە
  2024-09-07       163       

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، وەفدی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق بە سەردانێك بێنە هەولێر، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سەردانەکە بە "هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی" ناو دەبات.

ئاوێنە: د. عەممار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بەمیدیای پارتی راگەیاند، سەردانەکەی وەفدی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق بۆ هەولێر "هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنییە" بۆ چارەکردنی کێشە ئابورییە هەڵپەسێراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

وەفدەكەی ئەنجومەنی وەزاریی ئابوریی عێراق بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بگەنە هەولێر و سبەی یەکشەممە، 08-09-2024، دەست بە کۆبونەوەکانیان بکەن.

جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئاماژەی بەوەش کردوە، وەفدەكە ژمارەیەک کۆبونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەبێت.

ئەندامانی وەفدە ئابورییەكەی عێراق پێكدێن لە هەر یەكە لە فوئاد حسێن، سەرۆکی ئەنجومەنەکە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراقبۆ كاروباری بابوری، محەمەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق،  عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، ئەسیر داود سەلمان، وەزیری بازرگانیی عێراق، ئەحمەد جاسم سابر، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، حەمید نەعیم، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، فەیسەڵ وسام، سەرۆکی دەستەی کاغەزە داراییەکانی عێراق، عەلی مەعارج بەهادلی، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق،  ئەحمەد عەبدولجەبار، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکا،  میساق عەبدولحوسێن، بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، عەباس نەسروڵا، سکرتێری ئەنجومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابوریی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×