ئەمڕۆ شەممە، تەرمی هاوڵاتییەك لە حەوزێكی ماسیدا لە نزیك ناحیەی تەقتەق دۆزرایەوەو بەپێی زانیارییەكان بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەستداوە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، تەرمی هاوڵاتییەك بەناوی "دلێر بەهادین" لەنێو حەوزێكی ماسیدا لە نزیك ناحیەی تەقتەق دۆزراوە.
ئەو كەسەی تەرمەكەی دۆزراوەتەوە بەگوێرەی زانیارییەكان تەمەنی سەرو 30 ساڵان و پۆلیس بوە لە هێزەكانی بەرگری و فریاكەوتن.
بەگوێرەی زانیارییەكان، حەوزی ماسییەكە هی خۆیانەو دلێر كە خاوەنی سێ منداڵە شەوی رابردو كەوتۆتە حەوزەكەوە بەهۆی ئەوەی كارەبا گرتویەتی گیانی لەدەستداوەو ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.