پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2024-09-07       296       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبن لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان دیسان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش زیاتر بەرزدەبنەوەو كەمێك بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 39، سلێمانی: 38، دھۆک: 39، کەرکوک: 42، ھەڵەبجە: 40، زاخۆ: 39، سۆران: 38، گەرمیان: 42 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×