لە شارۆچکەی کۆیە باوکێک بە ئۆتۆمبێلەکەی بە هەڵە لە منداڵە حەوت ساڵانەکەی خۆی دا و گیانی لەدەست دا.
ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی باوکێک لە شارەدێی تەقتەقی سەر بە شارۆچکەی کۆیە، لە کاتی لێخورینی ئۆتۆمبێل بە هەڵە لە منداڵە حەوت ساڵانەکەی خۆی دەدات و گیان لەدەست دەدات.
هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندرووستیی کۆیە ڕاگەیاند، باوکەکە بە هەڵە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە منداڵەکەی دەدات بە ناوی ( ئەلەند شوان) و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی تەقتەق کرا و بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
تەرمی منداڵەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کرا بە مەبەستی توێکاری بۆ جەستەی منداڵەکە.